ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید بووە پاڵەوانی لالیگاو بەرشەلۆنە پلەی دووەمی بە دەستهێنا



کەمێک پێش ئێستا یانەی ریاڵ مەدرید توانی لە کۆتا هەفتەی خولی ئیسپانیا ٢-٠ لە یانەی مەلەگە بباتەوەو ببێتە پاڵەوانی خولەکە بۆ جاری ٣٣ لە مێژوویدا.
ریاڵ مەدرید توانی بە دوو گۆڵی یاریزانان: رۆناڵدۆ و بنزیمە یاریەکە بباتەوەو ٩٣ خاڵ کۆبکاتەوە لە ٣٨ یاری لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا.

هەروەها یانەی بەرشەلۆنە سەرەڕای بردنەوەی بە ئەنجامی ٤-٢ لە یانەی ئیبار بەڵام نەیتوانی نازناوەکە بباتەوە و بە جیاوازی ٣ خاڵ لە دوای یانەی ریاڵ مەدریدەوە بوو تەنها ٩٠ خاڵی کۆکردەوە.






PM:11:01:21/05/2017