سودەكانی بەڕۆژوو بوون چین؟


ڕۆژوو گرتن جگە لەوەی ڕوكنێكی ئاینیە و لەسەر موسوڵمانان ئەركە لەڕووی تەندروستیشەوە سوودی بۆ مرۆڤ هەیە.
سوودەكانی ڕۆژووگرتن ئەمانەن:
1-دوای 8 كاتژمێر لە نان نەخواردن جەستە دەچێتە باری برسی بوونەوە.
2-نەمانی خۆراك لەناو ڕیخۆڵەكان وادەكات جەستە پەنا بۆ شەكری هەڵگیراو ببات، دوای كەمبوونەوەی شەكری هەڵگیراویش جەستە پەنا بۆ چەوری كۆكراوە دەبات و دەیكاتە سەرچاوەی ووزە و بەو هۆیەوە كێشی لەش دادەبەزێت.
3-ڕۆژوو وادەكات جەستە ئەو خۆراكانە بەكاربهێنێ كە لەشێوەی شەكردا هەڵگیراون، هەروەها لەش ڕزگاری دەبێت لە ژەهر و مادە زیان بەخشەكان.
4-دەروون ئارام دەكاتەوە و وادەكات لایەنی ڕۆحی بەسەر جەستەدا زاڵ ببێت و كەشێكی كۆمەڵایەتی خۆش لەسەر خوان دەڕەخسێنێت.
5-ئاستی چەوریە زیان بەخشەكانی خوێن ڕێكدەخات.
6-بۆ جگەرەكێشەكان دەرفەتێكی باشە تا زاڵبن بەسەر حەزی جگەرەكێشاندا.
7-دەرفەتێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت كێشیان داببەزێت، ڕۆژووگرتن وادەكات بە شێوەیەكی تەندروست و ڕێكخراو كێشت دابەزێت.



PM:03:37:22/05/2017