سەرۆکی بەرشەلۆنە کاتی ئاشکراکردنی راهێنەری نوێی دیاری کرد


سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بارتۆمیۆ کاتی هێنانی راهێنەری نوێی یانەکەی بۆ شوێنی لویس ئینریکی راهێنەری ئێستای یانەکە ئاشکرا کردوو بە رۆژنامەکانی ئیسپانیای راگەیاندووە لە مانگەدا راهێنەرە تازەکە بۆ شوێنی لویس ئینریکی ئاشکرا دەکەین ، کە وا بڕیارە ئینریکی دوای کۆتایی جامی شا دەست لە مەشق و راهێنانی یانەی بەرشەلۆنە هەڵبگرێت.

بارتۆمیۆ رایدەگەیەنێت لە ٢٩ی ئەم مانگەدا بە رەسمی راهێنەرە نوێیەکە بە میدیاکان دەناسێنرێت و شوێنی لویس ئینریکی پڕ دەکرێتەوە.

هەروەها ئەو سەرۆکە ئاشکراشی کرد کە گرێبەستی میسی نوێ دەکەینەوە.



PM:08:13:22/05/2017