ڤیدیۆ.. لەسەر تەقینەوەکەی مانچستەر داعش چی دەڵێت؟

شەوی رابردوو لە یانەیەکدا لە گەورە شاری بەریتانیا لە مانچستەر تەقینەوەیەک ئەنجامدراو، لە ئەنجامدا ٢٢ کەس بوونە قوربانی و نزیکەی ٦٠ کەسی تر بریندار بوون.

شەوی رابردوو لە بەریتانیا لەئاكامی تەقینەوەیەك هۆڵی بۆنەكانی " مانچستەر ئارینا " لەشاری مانچستەر، لانی كەم 22 كەس كوژراون و 59ی تریش برینداربوون.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، پێگەكانی تایبەت بە داعش لە تویتەر چەند هاشتاگێكیان داناوە كە ئاماژەن بەتەقینەوەكەی مانچستەر كە ئامانج لێیان "دەربڕینی خۆشی و لەهەمان كاتدا هاندانی هەندێك لەبەكارهێنەرانە بۆ ئەنجامدانی هێرشی هاوشێوە لەناوچە جیاجیاكانی تر".
هەروەها لایەنەگرانی ئەو رێکخراوە توندڕەوە لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكان "ئاهەنگیان گێڕاو گوزارشتیان لەو تەقینەوەیە بە خۆشیی كردووە.

تائێستاش هیچ كەس و گروپێك بەرپرسیارێتی خۆی لەتەقینەوەكە رانەگەیاندووە، بەڵام پۆلسی هەرهێندەی وتووە کە هێرشبەرەکە کوژراوە.

دوای تەقینەوەكەی مانچستەر، تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئەو رووداوەی سەركۆنە كردو بە " پەلامارێكی تۆقێنەری تیرۆرستی" ناوی برد، لەبەیاننامەیەكیشدا ئەوەی روونكردەوە كەلەئێستادا دەزگا پەیوەندیدارەكان لەهەوڵی بەدەستهێنانی زانیاری تەواوەتین لەو رووداوە.





PM:12:09:23/05/2017