ڤیدیۆ.. هێرش دەكرێتەسەر مەلا بەختیار‌و سالار عەزیز

لە دوو گرتەی ڤیدیۆییدا دەركەوتووە كە رۆژی ناشتنی تەرمی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە، ژمارەیەك لە لایەنگرانی گۆڕان هوی ها لە مەلا بەختیار‌و سالار عەزیز دەكەن.

لە گرتە ڤیدیۆییەكاندا كە لەلایەن "وشە"وە بڵاوكراوەتەوە ، لە كاتی ناشتنی تەرمی نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕۆژی شەموو 19 ئایار/مایۆ لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی، ژمارەیەكی زۆری لایەنگران و هەوادارانی گۆڕان ئامادەی ڕێوڕەسمی ناشتنەكە بوون، سەرۆك و بەرپرسی باڵای حزبە سیاسییەكانی تری كوردستانیش بۆ ناشتنی تەرمی نەوشیروان مستەفا لە گردی زەرگەتە بوون، بەڵام لەلایەن گۆڕانخوازانەوە هوی ها و هێرش كرایە سەر بە شێكیان.

لە نێو قەرەباڵغی خەڵكدا بە هوی ها و ناوبردنیان بە "جاش"، بە ئەستەم مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و سالار عەزیز یەكێك لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕزگاریان بوو.

ئەوەی لە ڤیدیۆكان دەردەكەوێ، ساتی هوی ها و سووكایەتیكردنە بەو دوو بەرپرسە و لە خوارەوە بیبینن و گوێی لێ بگرن.








PM:02:56:23/05/2017