لەپێناو خەوتن لەگەڵ كچەكەی ترەمپ واز لە ئیسلام دەهێنێت

هاوڵاتیەكی سعودی ئاشكرای دەكات بۆ یەك شەو خەوتن لەگەڵ ئیڤانكا واز لە دینی ئیسلام دەهێنێت.

سەردانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و ژن و كچەكەی بۆ چەند وڵاتێكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت سعودیە چەندین ڕووداوی سەیری خوڵقاند، لە نوێترین كاردانەوەی سەردانەكەیاندا هاوڵاتیەكی سعوودی لە كۆمێنتێكدا لە تویتەر دەڵێت "ئامادەم بۆ یەك شەو خەوتن لەگەڵ ئیڤانكا واز لە دینەكەم بهێنم".

كۆمێنتی ئەم هاوڵاتیە سعودیە بۆتە جێی سەرنجی میدیا جیهانیەكان و ڕەخنەی زۆری لێگیراوە.

ئەمە یەكەم ڕووداوی سەیر نیە و لەگەڵ یەكەم سەردانیكردنی ئیڤانكا داوادەكرا مزگەوتێك بكرێت بەناویەوە (مسجد ایفانكا)، هەروەها سەرەڕای ئەوەی هاوسەری هەیە خوازبێنی كرا لەلایەن شێخێكی سعودیەوە. 

ئیڤانكا ماری ترامپ، لەساڵی 1981 لە نیویوڕك لەدایك بووە، باڵای  1.80سم ، بڕوانامەی زانستە ئابووریەكانی بەدەستهێناوە، لەسەر ئاینی یەهودیە ، لەساڵی 2009  هاوسەرگیری كردووە لەگەڵ  جارید كۆشنەر  و خاوەنی سێ منداڵن.



PM:03:17:23/05/2017