خانمە پێشكەشكاری بەناوبانگی كەناڵی كورد ماكس وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە و بە ستایلێكی جیاوازەوە دەردەكەوێت.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام كەیلان وێنەیەكی خۆی بڵاوكردووەتەوە بەشێوەیەكی جیاواز دەردەكەوێت و هەوادارانیشی داوای لێدەكەن لە شاشەوە دەركەوێتەوە.
كەیلان پێشكەشكاری بەرنامەی (ماڵی ئێمە) بوو لە كەناڵی كوردماكس، پێشتر ئەوەی وت كە بەهۆكاری تایبەتی لەشاشە دووركەوتۆتەوە و لە چەند مانگی داهاتوودا بە بەرنامەیەكی نوێوە دەچێتەوە سەر شاشەی تیڤی.
كەیلان هاوسەرگیری كردوە و جیابۆتەوە و پێشتریش لەبارەی دووبارە هاوسەرگیری كردن وتی "ئێستا خۆشەویستم نییە و خوا دەزانێت هاوسەرگیری دەكەمەوە یاخود نا".