هونەرمەندێکی بەناوبانگ کۆچی دوایی کرد

سێر رۆگەر مۆر ئەکتەری ناوداری بەریتانیا و سینەمای جیهانی، کە بە جەیمس بۆند ناسرا لە تەمەنی 89 ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.


ماڵپەڕیBBCبەریتانی بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ رۆگەر مۆر دوای رووبەڕووبوونەوەیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجەدا، گیانی لەدەست دا ئەمڕۆ لە وڵاتی سویسرا گیانی لەدەستدا.


میدیاکان بڵاویانکردووەتەەوە کە مۆر بڕیارە لە شاری مۆناکۆی ئیتاڵیا لە مەراسیمێکی تایبەتدا بەخاک بسپێردرێ.


رۆگەر مۆر لە زۆرترین زنجیرەكانی فیلمی جەیمس بۆند ڕۆڵی گێراوە، بە تایبەتی لە زنجیرەكانی ساڵانی 1973 تاكو 1985 و بە هۆی ئەو زنجیرە فیلمەشەوە ناوبانگی گەیشتە لوتکە.



PM:08:25:23/05/2017