ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی پێشنیاز بۆ گۆڕان دەکات ببنە ئۆپۆزیۆن و
دەڵێت ده‌بێت لایه‌نه
سیاسییه‌كان به گیانى دۆڕاو و براوه هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كه‌ن
عه‌لى عه‌ونى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
ئه‌مڕۆ بەماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە "پارتى له سه‌ره‌تاوه تائێستا به گۆڕان و
لایه‌نه‌كانى وتووه وه‌رن با په‌رله‌مان كارابكه‌ینه‌وه، به‌ڵام گۆڕان داهاتووى
ئه‌و میلله‌ته‌ى به كه‌سێكه‌وه گرێداوه، له‌كاتێكدا مێشكى خه‌ڵكیان به‌وه
پڕكردووه به‌وه‌ى شه‌خس په‌رستى نه‌كرێت".
وتیشى "ئێمه پێیان ده‌ڵێین وه‌رن با هه‌موو سه‌رۆكایه‌تییه‌كان
بگۆڕین به سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمیشه‌وه، ئه‌وان ده‌ڵێن كاك مه‌سعود خۆى به
كورسییه‌وه نووساندووه ئه‌مه ئه‌سڵ و ئه‌ساسى نیه".
ڕاشیگەیاند کە داوا دەکەن هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم بکەن
و بارزانیش کاندید ناکەن و کاندیدی دیکەیان دەبێت و دەڵێت "داوایان لێده‌كه‌ین با هه‌ڵبژاردن بۆ
پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم بكه‌ین، كاك مه‌سعودیش كاندید نابێت و كاندیدى ترمان ده‌بێت،
ئه‌وانیش كێ كاندید ده‌كه‌ن با بیكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به نه‌فه‌سى
بردنه‌وه و دۆڕاندن سیاسه‌ت بكه‌ن، ئێمه ده‌مانه‌وێ هه‌موو لایه‌نه‌كان براوه‌بن".
ڕوونیشی کردەوە "ئه‌گه‌ر یه‌كێتى بیه‌وێت ده‌توانێت به شه‌و
و رۆژێك له‌گه‌ڵ پارتى په‌رله‌مان كارابكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانیش به‌جددى
كارییان بۆ نه‌كردووه، به‌ڵام رێگاى تر هه‌یه گۆڕان له به‌شداریكردن له ده‌سه‌ڵات
سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، با ببنه‌وه به ئۆپۆزسیۆن".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی ڕاشیگەیاند "پێویسته له‌م قۆناغه‌دا یه‌كێتى و پارتى ئه‌گه‌ر یه‌كگرتووش
له‌گه‌ڵیان بێت، ده‌توانن پێكه‌وه حكومه‌تێكى نوێ پێكبهێنن و گۆڕان و كۆمه‌ڵیش
ببنه ئۆپۆزسیۆن".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى، دووپاتیشى كرده‌وه "بۆ كاراكردنه‌وه‌ى
په‌رله‌مان دوا راى پارتى ئه‌وه‌یه پۆستى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان نادرێته‌وه به
گۆڕان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش كردووه".
.