بووك‌و زاوایەك بەرووتی رێوڕەسمی هاوسەرگیریی ئەنجامدەدەن

دوو هاوسەری بریتانی دانیشتوی ئوستورالیا، هیچ کەس لە کەسوکارەکانیان ڕازی نابن و هەست بە شەرمەزاری دەکەن بەشداری لە هاوسەرگیریەکەیاندا بکەن، بوک و زاوا بەبێ پۆشینی هیچ جلوبەرگێک و بەڕوتی لەبەردەمی ئامادەبواندا هاوسەرگیریان ئەنجامدا.

جیف ئادامز تەمەن ٥٤ ساڵ و دەزگیرانەکەی سو تەمەن ٤٧ ساڵ، لە وڵاتی ئوستورالیا بڕیاریاندا بەبێ پۆشینی هیچ جلوبەرگێک و بەڕوتی هاوسەرگیری ئەنجامبدەن.

لە ڕۆژی هاوسەرگیریەکەیاندا هیچ کەسێک لە کەسوکاری  هەردوو هاوسەرەکە ئامادەنەبون بێنە ئاهەنگەکەوە و هەستیان بە شەرمەزاری دەکرد.

جیف دەڵێت: ئەمە خەونی من بوو بەم شێوەیە هاوسەرگیری ئەنجامبدەم و خۆمان سەرقاڵی هەڵبژاردنی جلوبەرگەکان نەکەین، هەر وەکو چۆن بە منداڵی بەڕوتی و بەبێ جلوبەرگ هاتوینەتە دونیاوە، بە ڕوتی و بەبێ پۆشینی جلوبەرگ  هاوسەرگیریمانکرد.

سو دەڵێت: زۆر خۆشحاڵبووم و هیچ کات هەستم بە شەرمەزاری نەکرد.



PM:05:00:24/05/2017