گردبوونەوەیەک لە بەردەم ئێن ئاڕ تی ئەنجامدەدرێت

بە ئامانجی پشتیوانی لە پەیامنێری دەستگیرکراوی ئێن ئاڕ تی و دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر ئەو فشارانەی کە دەکرێنە سەر کەناڵەکە گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت.

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند "روماڵكردنی هەواڵی دادگاكان تاوان نییە بۆ ئاگاداری و بەشدایكردن سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسانی كوردستان، داوا لە رۆژنامەنوسان و داكۆكیكارانی مافی ئازادی رۆژنامەنوسی و هاوكارانمان دەكات، بەشداربن لە گردبونەوەیەك بە ئامانجی پشتیوانی لە پەیامنێری NRT و دەبرینی نارەزایەتی بەامبەر ئەو فشارانەی دەكرێنە سەر كەناڵەكە"

سەنتەری میترۆ لەو ڕاگەیەندراوەدا کە وێنەیەکی بۆ سپی ناردووە ڕاشیگەیاندووە كاتژمێر 11ی بەیانی رۆژی پێنج شەممە25ی ئایاری 2017 شوێن : گوندی ئەڵمانی بەردەم كەناڵی NRT



PM:09:47:24/05/2017