وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگیاند لە ئێستادا له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ى به رێژه‌یه‌ك ده‌ستكارى
پاشەكه‌وتى مووچه بكه‌ین.
سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە میانی
پانێڵێکدا لە شاری هەولێر ڕایگەیاند "راسته نرخى نه‌وت به‌رزبۆته‌وه، به‌ڵام قه‌رزى كۆمپانیاكانى
نه‌وتمان داوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى ده‌ست لهكارههڵنهگرن و له‌ئێستاشدا له هه‌وڵداین
بۆ ئه‌وه‌ى به رێژه‌یه‌ك ده‌ستكارى پاشەكه‌وتى مووچه بكه‌ین".
لە بارەی قەیرانە سیاسییەکانی هەرێمەوە، دزەیی
ڕایگەیاند "پێش رێگرى له سه‌رۆكى
په‌رله‌مان هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان به ئاماده‌بوونى ئه‌مریكا و بریتانیا تاوه‌كو
كاتژمێر شه‌شى به‌یانى له كۆبوونه‌وه بوون و رێكه‌وتن له‌سه‌ر دواخستنى كۆبوونه‌وه‌ى
په‌رله‌مان، به‌ڵام سه‌رۆكى په‌رله‌مان دواى چه‌ند كاتژمێرێك بڕیاره‌كه‌ى پێشێلكرد
و چووه هۆڵى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان و بۆیه له‌نێوان خراپ و خراپتر خراپ
جێبه‌جێكرا و سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش ده‌بوایه ره‌چاوى ئه‌م رۆژه‌ى كردبا".
دزەیی لە بارەی پاشەکەوتی مووچەوە رونیكرده‌وه، راسته نرخى نه‌وت به‌رزبۆته‌وه،
به‌ڵام قه‌رزێكى زۆرى كۆمپانیاكانمان له‌سه‌ر بوه و داومانه‌ته‌وه و به‌تایبه‌ت
كۆمپانیاكانى نه‌وت كه ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كانمان نهدایاتهوه ئه‌وا ده‌ستیان له‌كار
هه‌ڵده‌گرت و له‌ئێستاشدا له هه‌وڵداین به وردى بۆ ئه‌وه‌ى كه به رێژه‌یه‌ك ده‌ستكارى
پاشكه‌وتى مووچه بكه‌ین