لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ ڕایگەیاند كه ئێواره‌ی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه
25ی ئایاری 2017، له دیوانی وه‌زاره‌تی بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان
كۆده‌بنه‌وه‌و دواتریش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز ده‌كه‌ن.
لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ-ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری
ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لیژنەی
باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی کۆدەبێتەوە بۆ دیاریکردنی
یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سەرجەم
راگەیاندنەکان بانگھێشت دەکەین کە سبەینێ پێنجشەممە كاتژمیر 6:30ی ئێوارە له
دیوانی وه‌زاره‌ت ئاماده‌بن، دواتر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانی سازده‌كه‌ین بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته".