بۆ یەكەمجار ئەم خانمە هونەرمەندەی كورد بە سەرپۆشەوە دەركەوت

وێنەیەكی كیژان ئیبراهیم خەیات خانمە هونەرمەندی ناسراو بەجل و بەرگێكی جیاواز لەگەڵ هونەرمەندێكی بەناوبانگی كورد بڵاودەكرێتەوە، كە دبێتە جێی سەرنجی زۆریەك لەهەوادارانی.

كیژان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی لەگەڵ هونەرمەندی كۆچكردووی رۆژهەڵاتی كوردستان عەباس كەمەندی بڵاوكردۆتەوە، كە وەك ئاماژەی پێداوە وێنەكە ساڵی 2008 لەشاری سنە و لەماڵی ئەو هونەرمەندە نەمرە گیراوە.

ئەوەی بۆتە جێی سەرنجی هەوادارانی كیژان ئەوەیە، كە بۆ یەكەمجارە ئەو خانمە هونەرمەندە بە سەرپۆشەوە دەربكەوێت و هەوادارانیشی جەختلەوەدەكەنەوە، كە هاوشێوەی هەمیشە بە سەرپۆشیشەوە جوان و شۆخ و شەنگە.



AM:09:50:25/05/2017