خانمە پێشكەشكارە ناسراوەكە ئەم كارە بۆ نەوشیران مستەفا دەكات

پێشكەشكاری دیاری كەناڵی (KNN) وێنەیەكی نوێ بڵاودەكاتەوە‌و لە ژێریدا بانگەواز بۆ پرۆژیەك دەكات بۆ رێزگرتن لە رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان.

هەودا ئەحمەد لە نوسینەكەیدا بەناوی "نەمامێك بۆ كاك نەوشیروان" دەنوسێت:

    بەچاندنی تەنها نەمامێک ڕوحی (کاک نەوشیروان) ئاسودە بکە.
    پرۆژەی سەوزایی بۆ روحی (نەوشیروان مستەفا)
    لە ژیر ناونیشانی (نەمامیک بۆ کاک نەوشیروان)
    ئەزیزان سڵاو ...
    یەکێک لەو پرەنسیپە ئاکاریانەی کە کاک نەوشیروان بەردەوام گرنگی پێدەدا ، پرسی پاراستنی ژینگە و سەوزایی کردنی هەموو ئەو شوێنانەبوو کەلێی دەژیا .
    لە پێناو بەرزڕاگرتنی روحی سەرکردەو رابەرمان نەوشیروان مستەفا، دەمانەوێت بە پرۆژەی سەوزایی بۆ روحی کاکە نەوە هەڵمەتێکی نەمام چاندن لە کوردستان ئەنجام بدەین و پێشکەشی بکەین بەو زاتە گەورەیە ، ئەویش بە دوو ئامانج :
    ١. کاک نەوشیروان خۆی کەسێک بوو دۆستی ژینگەو عاشقی سەوزایی بوو .
    ٢. بتوانین ژینگەیەکی جوان و تەندروست بە کوردستان بگەیەنین و ببێتە قەڵغانێک بۆ پاراستنی نەوەکانی داهاتوو لە نەخۆشیەکانی پیسبوونی ژینگە.
    هاوڵاتیانی بەڕێز بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکە هیچ پێویست بە کۆبونەوە ناکات بەڵکوو هەر کەسەو لە جێی خۆیەوە نەمامێک بچێنێت لە ماڵەکەی خۆیدا یان لەبەر دەرگای ماڵەکەی یان لە نزیکترین شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی یان شوێنی کارەکەی بەو مەرجەی بە ئاسانی ئاوبدرێت یان لەشوێنی ئەو درەختانە بێت کە پرۆژەی ئاودانەکانی شارەوانی دەیگرێتەوە ، خاڵێکی گرنگ هەیە پێمانخۆشە لێرەدا ئاماژەی پێبکەین گەر نەمامەکە چنار بێت ئەوە زۆر باشترە چونکە کاک نەوشیروان عاشقی ئەو دارە بوو ، هەم دار چنار نرخەکەی هەرزانەو زۆر خێرایە لەگەشەکردندا .
    ئەم پرۆژەیە ڕاستەوخۆ تۆ خاوەنیت و دەتوانیت بەشێک بیت لە پرۆژەکە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوی بکەیتەوە .
    هاوكات پێویستە بەهەموو لایەکمانەوە کار بکەین بۆ ئەوەی ئەم پرۆژەیە بکرێتە نەریتێکی ساڵانە.
    گەر پێت باشە لەکاتی ئەنجامدانی پرۆژەکە دەتوانیت وێنەیەک بگریت و بەئاماژەیەک بنوسی (نەمامێک بۆ کاک نەوشیروان) بۆ ئەوەی لە سایتی (KNNC) بۆت بڵاو بکەینەوە.
    ١.نەبەز شێخانی
    ٢. بیشوان جەلال
    ٣. هێرش سەنگەری
    ٤. هەودا ئەحمەد
    ٥. بەرهەم عومەر





AM:10:38:25/05/2017