لەبەردەم كەناڵی (NRT) خۆپیشاندان كرا
دیمەنێک لە گردبوونەوەکەی ئەمڕۆی بەردەم کەناڵی ئێن ئاڕ تی.. فۆتۆ (NRT)
پێشنیوەرۆی ئەمرۆ سەنتەری میترۆ لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی گردبوونەوەیەکیان لە بەردەم کەناڵی ئێن ئاڕ تی دژ بە دەستگیرکردنی پەیامنێری ئەو کەناڵە ئەنجامدا.
ڕەحمان غەریب به ڕێوهبهری سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی
رۆژنامهنوسان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند "ئەمە جاری
یەکەم نییە پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی ئێن ئاڕ تی دەکرێت و
فشارەکانی سەر کەناڵەکەش بەردەوام دەبن".
هەروەها ئاوات عەلی بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی وتی "ناتوانم
بچمە گەرمیان چونکە هەڕەشەی ملپەڕاندم لێکراوە و ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووش لەڕێگەی
پارێزەرەکانمانەوە داوای ئازادکردنی ئارام بەختیار دەکەین، دواتر داوای گواستنەوەی
کەیسەکەم دەکەین بۆ سلێمانی".
لەو خۆپیشاندانەكەدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لە هەڵسوڕاوانی مەدەنیو چالاكوانانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤو رۆژنامەنوسان بەشداربوون داوا لە حكومەتو بەرپرسان كرا ئارام بەختیار، پەیامنێری كەناڵی (NRT) لە كفری ئازاد بكرێت.
ماوەی چوار رۆژە ئارام بەختیار، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کفری "بەبێ گوێدانە یاساکانی کاری رۆژنامەنووسی دەستبەسەرکراوە"، لەسەر راپۆرتێک لەبارەی هاوڵاتییەکەوە شیر و دایبی دزیوە و دواتر ئەو هاوڵاتییە سزادراوە، هەروەها فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تیش لەسەر هەمان بابەت دەرچووە.
AM:11:32:25/05/2017