كۆمسای كچە گۆرانی بێژی ناسراوی كورد نوێترین وێنەی خۆی بڵاودەكاتەوە و جیاواز دەردەكەوێت.
كۆمسای، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە و هەوادارانی سەرسامن پێی و پێیانوایە لە وێنە نوێیەكانیدا زۆر جوانتر لە جاران دەركەوتووە.
كۆمسای لە كۆمێنتی وێنەكەدا نوسیویەتی "بێ پەرچەم"، بە واتای ئەوەی پەرچەمی لابردووە.
كۆمسای تەمەنی 24 ساڵە و لەگەڵ هاوسەرەكەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەكێك لە ئەستێرە گۆرانی بێژەكانی كورد دادەنرێت.