كچە كوردێكی شۆخ و شەنگ خۆی بۆ شاجوانی عێراق هەڵدەبژێرێت

یارجان پاش ئەوەی نازناوی شاجوانی زانكۆكانی لەدەستدا، خۆی بۆ شاجوانی عێراق كاندید دەكات.

خانمە مۆدێل، یارجان پاش ئەوەی نازناوی شاجوانی زانكۆكانی كوردستانی لەدەستدا خۆی بۆ شاجوانی عێراق كاندید دەكات و لەو بارەیەوە لە ئەكاونتی تایبەتی لە ئینستاگرام لە پۆستێكدا دەڵێت "ماوەی زیاتر لە مانگێكە فۆڕمم پڕكردەوە دواتر لە قۆناغی دووەم لە سلێمانی 50 كەس چاوپێكەوتنمان كرد تەنها من وەرگیرام".

یارجان هەروەها دەڵێت "لە سلێمانی بە فەرمی لە لایەن لیژنەیەكەوە كە یەكێكیان فەوزی ئەتروشی، وەكیلی وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق بوو بە شاجوانی سلێمانی دەستنیشان كرام و لە پێشبڕكێكەدا وەك شاجوانی سلێمانی بەشدارم".

یارجان لە پۆستەكەیدا داوا لە هەوادارانی دەكات كە لەو بارەیەوە پشتگیری بكەن.

شنیار ئەحمەد كە بە یارجان ناسراوە، تەمەنی 20 ساڵە‌ و كاری مۆدێلینگ دەكات‌ و خوێندكاری بەشی زانستی كۆمپیوتەر لەزانكۆی سلێمانییە. 





PM:02:57:25/05/2017