بەپەلە.. کاندیدی شاجوانەکانی عێراق ڕاگەیەندرا.. ئەم کچە کوردانە بەشدارن

پەیجی فەرمیی شاجوانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بۆ یەکەمجار وێنەی کاندیدەکانی بۆ شاجوانەکانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە.


بڕیار ئەمڕۆ کاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ھۆڵی گلگامێش لە شاری بەغداد، بە بەشداری چەندین کچی کورد، عەرەب و تورکمان شاجوانی عێراق ھەڵدەبژێردرێت.

پەیجی فەرمیی شاجوانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا، وێنەی بەشێک لەو کچانەی بڵاو کردووەتەوە، کە گەیشتووەنەتە قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێکە.

ساڵی 2015 شەیما قاسم، وەک شاجوانی عێڕاق بۆ ساڵی 2016 ھەڵبژێردرا، بەڵام بەھۆی ئەوەی ھاوسەرگیری کرد، ئەو نازناوەی لێ سەندرایەوە.



PM:04:31:25/05/2017