سەرۆکایەتی هەرێم: ئێمە لە حاڵەتێکی مەترسیدارداین

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم رایدەگەیەنێت "ئێمە لە حالەتێکی زۆر مەترسیدارین، نە دەوڵەتین، نە سەر بە دەوڵەتین، ئەمەش لەسەر کیانی ئێستای کوردستان ھەڕەشەیە".

ئومێد سەباح، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، لەمیانی گفتوگۆیەکی لەگەڵ کەناڵی کوردستان 24 دەڵێت" "ئێمە لە حالەتێکی زۆر مەترسیدارین، نە دەوڵەتین، نە سەر بە دەوڵەتین، ئەمەش لەسەر کیانی ئێستای کوردستان ھەڕەشەیە، بۆیە جەخت لەسەر ریفراندۆم دەکەین، چونکە چارەسەرە، نەک گرفت دروست کردن".

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم لەسەر پرسی ریفراندۆم جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بارزانی سوورە لەسەر دەستپێشخەرییەکەی لە ماوەی رابردوو کە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان پێشکەشی کردووە. ( بەبێ ئەوەی ئاشکرای وردەکاری چارەسەرەکەی بارزانی بکات).

سەبارەت بە پەیوەندی عێراق و هەێم، ئومید سەباح دەڵێت" حکوومەتی عێراق پابەندی ئەرکە دەستوورییەکانی بەرامبەر ھەرێمی کوردستان نەبووە، وەکو ھاوبەشێکی راستەقینەش سەیری ھەرێمی کوردستانی نەکردووە، ئەمەش کوردی ناچار کرد بیر لە چارەسەرێکی دیکە بکاتەوە، بۆیەش بڕیاریداوە ریفراندۆم ئەنجام بدات".
  

 



PM:10:19:25/05/2017