بە ڤیدیۆ.. جلی کوردی بە مۆدێلی نەوشیروان مستەفا چۆنە؟
خەیاتەکەی قسە لەسەر ئەو مۆدێلەی دەکات کە حەزی لێ بوو

لە ڤیدیۆیەکدا خەیاتەکەی نەوشیروان مستەفا باسی ئەو مۆدێلە لە جلی کوردی دەکات کە نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان حەزی لێی بووە، کە جۆرێکی سادەو رەنگی ماتبووەو دواتر بە مۆدێلی نەوشیروانی ناسراوە.

عەبدولآی خەیات لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی knn دا دەڵێت" نەوشیروان مستەفا حەزی لە جلی سادەبووەو، کە زیاتر حەزی لە شەرواڵ و کراسێک بووەو کراسەکەش لە شێوەی تیشێرتدا کە سێ قۆپچەی هەبێت و دوات بە مۆدێلی نەوشیروانی ناوی دەرکردو خەڵک داوای دەکردو لەو جلەی بۆ بدوورین".

ئەو دەڵێت " حەزی لە قۆپچەو جامانەو پشتێن نەدەکردو زیاتر حەزی لە جلی سادە و رەنگی مات دەکرد".

عەبدولآی خەیات دەڵێت" ئەو پیاوە هەرگیز حەزی لە جلی شاڵ و کلآش نەدەکردو جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە ئەو وەک هاولآتییەکی سادە دەژی وبەرگی سادە دەپۆشێت".

ئەو خەیاتە ماوەی هەشت ساڵ جلی بۆ نەوشیروان مستەفا دووریووەو باسی ئەو ساتانە دەکات کە ئەم سەردانی کردووەو جلی بۆ دووریووە.




PM:01:01:26/05/2017