هاوەڵی یەکەمی شاجوانی عێراق قاچی کەسێک ماچ دەکات

هاوەڵی یەکەمی شاجوانی عێراق کە کوردە قاچی دایکی ماچ دەکات و دیمەنەکەش نابێتە جێی سەرنج.

هاوەڵی یەکەمی شاجوانی عێراق کە خانمێکی هەڵەبجەیی بوو بەناوی مەستی عادل، تەمەنی ۱٨ ساڵە و لەکاتی بوون بە هاوەڵی یەکەم لەناو هۆڵەکە قاچی دایکی ماچ کرد بەڵام ئەوەی جێی سەرنج بوو گرنگی بەو دیمەنەی نەدرا لەلایەن ئامادەبووانەوە.

دوێنی لە هۆتێل مەنسور میلیا لە بەغدا ڤیان عامر، بەشاجوانی ٢٠١٧ ی عێراق هەڵبژێردرا، ڤیان لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٤ و ماوەیەک لەگەڵ خێزانەکەی لە شاری سلێمانی ژیاوەو خوشکەکەی کێبەرکێکارێکی بەهێزی شاجوانی عێراق بووە بۆ ساڵی ٢٠١٦.

ڤیان کە ئێستا لە بەغدا دەژی، دەرچووی کۆلیژی ئەندازیاری مەدەنیی کۆلیژی مەنسورە.

شاجوانی عێراق کە بەسپۆنسەری کەناڵی نالیا بەڕێوەچوو، ژمارەیەک هونەرمەندی لوباننیش بەشداریان تێدا کرد و چەندان پارچەی هونەریان پێشکەش کرد. 



PM:01:30:26/05/2017