حکومەتی هەرێم بەبۆنەی ڕەمەزانەوە بڕیارێکی دەرکرد

بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە حکومەتی هەرێم بڕیارێک لە بەرژەوەندی فەرمانبەران دەردەکات.

ئەمڕۆ ھەینی 27ی ئایار سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە"بە بۆنەی ھاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە خانەوادەی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و ھەموو موسڵمانان لە ھەرێمی کوردستان وعیراق و جیھان دەکەین، بەو ھیوایەی ئەو مانگە ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوترکردنی گیانی تەبایی و برایەتی و پێکەوەژیان و چارەسەرکردنی گرفتەکانمان".

 وتەبێژی حکوومەت، لەبارەی دەوامی فەرمیی فەرمانگەکانەوە مژدە دەداتە فەرمانبەران و ڕایدەگەیەنێت "لە مانگی ڕەمەزاندا دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کەم دەکرێتەوە، واتا لە کاتیژمێر 9 ی بەیانیەوە تا 3 ی دوای نیوەڕۆ دەبێت".

ئەوە لەکاتێکدایە کە دەوامی فەرمی لە زۆربەی فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم لە ڕۆژە ئاساییەکاندا تا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆیە.

ئێوارەی دوێنێ وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند ڕۆژی شەممە 27ی ئایار یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.

 


PM:02:53:26/05/2017