نوسینگەی
عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە
ڕەمەزان نییە و ڕۆژی یەک شەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٧ لەلای ئەوان یەکەم ڕۆژی مانگی
ڕەمەزانە.
ئەمڕۆ نوسینگەی عەلی
سیستانی ڕایگەیاند "لەبەرئەوەی بە چاوی ئاسایی مانگی ڕەمەزان لە عێراق و
ناوچەکانی دەوروبەر نەبینراوە لەکاتی خۆرئاوابووندا، بۆیە سبەینێ شەممە تەواوکەری
مانگی شەعبانە و ڕۆژی یەک شەممە یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزانە".
دوێنێ ئێوارەش ئەوقافی هەرێم و وەقفی سونەی عێراق و وڵاتی
سعودییە سبەینێ شەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٧یان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرد.