پێشكەشكارە بەناوبانگەكەی ڕووداو یادگاری لەگەڵ پارشێوی ساڵی پار هەیە و بیری هاوڕێیەكی كۆچكردووی دەكات.
پێشەوا هەورامی، لە ئەكاونتی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە نوسینێكدا یادی پارشێوەكانی ڕەمەزانی پار دەكاتەوە و بۆشیفا گەردی نوسیویەتی "جێت خاڵی خوشك، ئەم پارشێوە لێرە نابیت و ناتبینین".
پێشەوا لەگەڵ ئەو پۆستەدا وێنەیەكی شیفا گەردی بڵاوكردۆتەوە دەڵێت "خوای گەورە ڕۆحت ئاسوودە بكات".
پێشەوا كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سەڵاحەدینی تەواوكردووە و یەكێكە لە دیارترین بێژەرەكانی كەناڵی ڕووداو و لە هەولێر نیشتەجێیە.