وەزیری پەروەردە: هەركەس قۆپیە بكات زیندانی دەكرێت

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات لە تاقیكردنەوەی پۆلی 12 ئامادەیی هەركەس قۆپیە بكات زیندانی دەكرێت.

د.پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی "دواڕۆژ"ی ڕاگەیاندووە  بۆ تاقیكردنەوەی ئەمساڵی 12ی ئامادەیی چەند رێوشوێنێكمان گرتۆتەبەر بەمەبەستی رێگەگرتن لە هەر هەوڵێكی قۆپیەكردن لەلایەن قوتابیان و ئەو كەسانەی ئاسانكاریی بۆ دەكەن یان ئەنجامی دەدەن.

د.پشتیوان سادق ئاماژەی بەوەداوە بە پێی یاسای سزادانی عێراقی هەركەسێك بەشێوەیەكی راستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆ قۆپیەكردن ئەنجامبدات، یاخود هاوكاربێت لە ناوەوەو دەرەوەی هۆڵەكان لە 1 بۆ 6 ساڵ زیندانی دەكرێت.

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم هەروەها دوپاتیدەكاتەوە ئەو قوتابیانەی كە هەوڵدەدەن گزیكردن ئەنجامبدەن بێبەشدەكرێن لە خوێندن تەنانەت ئەگەر چەند مانگێكیش بەسەر ئەنجامدانی قۆپیەكردنەكەیان تێپەڕبووبێت و پاشان ئاشكرابن كە گزیكردنیان ئەنجامداوە.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە مانگی شوباتدا بە فەرمی كات و خشتەی تاقیكردنەوەی نیشتیمانی و ئەزموونە گشتیەكانی ڕاگەیاند كە بەم شێوەیەیە:




PM:01:45:27/05/2017