ئایا بە تامکردنی خواردن ڕۆژوو دەشکێت؟

کەناڵی ئامۆژگاری لە ژمارەیەک ڕێنماییدا ئاشکرایدەکات کە بە تامکردنی خواردن بە بێ قوتدانی ڕۆژوو ناشکێت.

کەناڵی ئامۆژگاری کە کەناڵی سەلەفییەکانی کوردستانە وەڵامی ئەو پرسیارە باوانە دەداتەوە کە باس لە هۆکارەکانی شکاندنی ڕۆژوو دەکەن و باس لەوە دەکات ئەگەر "مەنی" خۆکردانە بێتە دەرەوە ئەوا نابێتە هۆی شکاندنی ڕۆژوو بەڵام گەر بێت و بەهۆی خووە نهێنییەوە بێت ئەوا ڕۆژوو دەشکێنێت.

هەروەها باس لەوە دەکات کە دەرمانی دان و مەڵحەم و قوتدانی بەڵغەم و کلی چاو و میکیاج نابێتە هۆی شکاندنی ڕۆژوو.



PM:04:45:27/05/2017