ئەستێرە کەریم دوێنێ لە ڕێگەی گروپی فیمنەوە
وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە بە تەواوی خۆی ڕووتکردەوە و لەبارەی ڕەمەزانەوە
دەڵێت "کامەتان خراپترین بوختانی بۆ کردووم گەردنتان ئازادبێت و ماچتان
دەکەم".
ئەستێرە، کە یەکێکە لە خانمە چالاکوانەکان و
پێشتر پێشکەشكاری کەناڵی کوردستان تی ڤی بووە و ئێستا لە وڵاتی سوید نیشتەجێیە لە
بارەی ڕەمەزانەوە پێشنیازنێک دەکات و دەڵێت "من دژی ئاینەکان نیم، دژی ئەوەم
ئاینەکان بە زۆر بەسەر مندا بسەپێنیت، هەر باوەڕدارێک با درگاکان بکەنەوە ئەگەر
ڕاست دەکەن ژمارەیەکی زۆر خێمە و خەڵکی ئاوارە هەیە بە ئەوانە بهێننە
ماڵەکانتانەوە و درگایان بە ڕوویاندا بکەنەوە، ئەوانەی کە موسوڵمان و ٣٠ دانە ڕۆژ
لە خۆتان ببورن".
هەروەها دەڵێت ئەگەر مانگی ڕەمەزان مانگی
هەژارانە کەواتە یارمەتی ئەو کەسانە بدەن، ئەم مانگە مانگی دەوڵەمەندەکانە، لە
جیاتی ئەوەی ئاژەڵەکان سەرببڕن، دەرگاکان بکەنەوە و باخەڵکی فەقیر و هەژار لەسەر
سیسەمەکانتان بخەون و لە حەمامەکاندا خۆیان بشۆن.
تەواوی ڤیدیۆکە ببینە