بە گوێرەی خشتەی پشووەکانی وەزارەتی پەروەردە مانگی داهاتوو بەهۆی
جەژنی ڕەمەزانەوە لە ٢٣ی مانگی داهاتووەوە تا ٢٧ی مانگ لە سەرجەم خوێندنگا و
قوتابخانەکان پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاریکرا و بە
گوێرەی خشتەی خەمڵێنراوی وەزارەتی پەروەردەش رۆژی ٢٥ی مانگی شەش یەکەم ڕۆژی جەژنی
ڕەمەزان دەبێت.
بە گوێرەی خشتەکە سێ ڕۆژی جەژن پشوو دەبێت، بەڵام دوو ڕۆژ پێش پشووەکەش
هەر خۆی پشووە و بەو هۆیەوە کۆی پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان دەبنە پێنج ڕۆژ.