سەركردەیەكی یەكێتی: لێناگه‌ڕێین هه‌ولێر به‌و داگیركراوییه بمێنێته‌وه
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی رایگەیاند: "لێناگه‌ڕێین هه‌ولێر به‌و داگیركراوییه بمێنێته‌وه"، دەشڵێت:"نه‌وشیروان مسته‌فا چوار بژارده‌ی له به‌رده‌مدا بووه بۆ خه‌باتكردن له هه‌رێم كه یه‌كێكیان چه‌كداری بووه".
عه‌تا سه‌راوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یەكێتی لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی رادیۆی نەوادا وتویەتی "كاتی خۆی نه‌وشیروان مسته‌فا وتی: چوار بژارده بۆ خه‌باتكردن له‌به‌رده‌میدایه، ئه‌وانیش، سندوقی ده‌نگدان و ئۆپۆزسیۆن بوون بوو كه كردی، دواتر مانگرتنی مه‌ده‌نیانه بوو".
هەروەها دەڵێت: "یه‌كێكی دیكه‌یان به‌شداریكردن بوو له حكومه‌ت دوای ساڵێك بینیمان چی لێ به‌سه‌ر هات، چواره‌مین بژارده‌ش چه‌كه، نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌وباره‌یه‌وه وتی: (مه‌رگی خۆم پێخۆشتره له‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره بده‌م، جێی ده‌هێڵم بۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی و گۆڕان ئه‌و بڕیاره بده‌ن)، هیوادارین پارتی له‌مه تێبگات، دوو رۆژی دیكه ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه ئێمه هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕشین خاوه‌نی دروستكردنی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و راپه‌ڕینین، لێناگه‌ڕێین هه‌ولێر به‌و داگیركراوییه بمێنێته‌وه".
PM:08:52:27/05/2017