بەم رێگایە لەمانگی رەمەزاندا بۆنی دەم مەهێڵە

لەمانگی رەمەزاندا بەهۆی ئەوی رۆژووەوان ماوەیەكی زۆر خواردن ناخوات، بۆنی دەم یەكێك لەو گرفتانەیە كە زۆرجار كەسانی دیكە بێزار دەكات. بۆ ئەوەی لە بۆنی دەم رزگارت بێت ئەم رێگایانە بەكاربێنە:

پاككردنەوەی ددان و زمان لەرێگەی فڵچەی تایبەت، دەبێت هەموو رۆژێك دوای نانی ئێوارە و پێش نووستن و دوای پارشێو ددان و زمان بشۆرێت، بەمەرجێك هەرجارێكی شووشتنەكە لە 3 خوولەك كەمتر نەبێت.

 بەكارهێنانی داوی ددان بۆ ئەوەی ئەو كەلێنانەی، كە فڵچەیان پێناگات بەهۆیەوە پاكبكرێنەوە.
 دوای پاككردنەوەی ددان دەبێت غەرغەرە بە پاككەرەوەی دەم بكرێت و دەبێت ئەم پاككەرەوەیەش رێژەیەكی كەم لە ماددەی كلۆریكسیدینی تێدابێت.
 لەسەرخۆ نانخواردن، لەبەرئەوەی خێرا نانخواردن دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی رێژەی لیك لە دەمدا ، كە ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر ناخۆشكردنی بۆنی دەم، دەكرێت لەدوای نانخواردن بنێشتی بێ شەكر بجاورێت، كە دەبێتە هۆی زیادبووی رێژەی دەردانی لێك لە دەم بۆ نەهێشتنی بۆنەكەی.

 راوێژكردن بە پزیشكێكی شارەزای بواری كۆئەندامی هەرس بۆئەوەی بزانرێت ئایا كێشەكانی گەددە نەبوونەتە هۆكار بۆ ناخۆشبوونی بۆنی دەم، ئەگەر بتەوێت خراتر و پێش ئەنجامدانی پشكنین لە بۆنی ناخۆشی گەدە رزگارت بێت، ئەوا دەتوانیت قەنەفڵ (مێخەك) بجویت.
 خواردنەوەی رێژەیەكی زۆر ئاو پێش نووستن بۆ ئەوەی جەستە بە شێداری بمێنێتەوە، هەروەها دەبێت خواردنی سووك بخورێت .
 لەدوای نانخواردنی ئێوارە بۆ رزگاربوون لە بۆنی دەم و گەددە واباشە هێل و دارچین بەكاربێنیت، ئەوجا لەناو چا یاخود هەر شێوەیەكی دیكە.
سەردانیكردنی پزیشكی ددان بۆ دڵنیابوون لەوەی دەم و پووك هیچ هەوكردنێكی بەكتریایی تێدانییە، كە دەبێتە هۆی ناخۆشكردنی بۆنی دەم.





PM:09:13:27/05/2017