ڤیدیۆ:ئارسناڵ نازناوێکی بردەوە


لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا یانەی ئارسناڵ توانی ئەم وەرزە بە بردنەوەی نازناوێك کۆتایی پێبێنێت و لەسەر حسابی یانەی چێڵسی توانی ٢-١ یاریەکە بباتەوەو ببێتە پاڵەوان.

ئارسناڵ توانی دوو گۆڵ لە لایەن یاریزانان" سانچێز و رامسی تۆمار بکات و تاکە گۆڵەکەی چێڵسیش کۆستا تۆماری کرد.

ئارسناڵ بۆ جاری ١٣ توانی ببێتە پاڵەوانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا کە هیچ یانەیەک نەیتوانیوە ئەوەندە نازناو بباتەوە.





PM:09:50:27/05/2017