زانیاریی نوێ لەسەر وەسێتنامەكەی نەوشیروان مستەفا بۆ گۆڕان ئاشكرا دەبێت

بەوتەی بەرپرسێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا هیچ وەستێنامەیەكی نوسراوی بەجێنەهێشتووە، بەڵكو بەرنامەو قسەكانی بۆ گۆڕان وەستێنامەیە.

ساڵح ژاژڵەیی جێگری سەرۆكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند: كاك نەوشیروان هیچ وەسێتنامەیەكی نوسراوی لەدوای خۆی بەجێنەهێشتووە بۆئەوەی جێبەجێ بكرێت.

ئەو بەرپرسە باڵایەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشدا كە كاك نەوشیروان تا لەژیاندا بووە، هەموو شتێكی باسكردووەو هیچ شتێكی نەهێشتۆتەوە و  وتویەتی ئەوەی بەزیندوویی لەمنتان بیستووە هیوادارم جێبەجێی بكەن".

لەلایەكی دیكەوە ئاوات قارەمانی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی گۆڕان ڕایگەیاندووە نەوشیروان مستەفا پێش كۆچی دوایی ڕەتیكردەوە كەسێك بۆ جێگرەوەی خۆی دیاری بكات و وتویەتی ئێمە لەگەڵ حزبەكانی دیكەدا جیاوازین و جڤاتی نیشتیمانی و گشتیمان هەیە، ئەوان خۆیان سەرپشكن چ بڕیارێك دەدەن".

رۆژی 19ی ئەم مانگە نەشیروان مستەفا ئەمین رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لەتەمەنی 73 ساڵیدا لەشاری سلێمانی كۆچی دواییكرد، دواتر لەرۆژی شەممە 20ی ئایار لە رێوڕەسمێكی گەورەی جەماوەریدا لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەخاكسپێردرا.



PM:10:08:27/05/2017