پیاوێک پاش ئەوەی کچێک بێهۆش دەكات دەستدرێژی دەكاتەسەر

لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا کە لەلایەن پۆلیسەوە بڵێ‌وکراوەتەوە لە شاری سانتا ئانا لە ولایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا، ژنێک پاش ئەوەی دەچێتە باڵەخانەیەکەوە پیاوێک بێهۆشی دەکات و دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر.

پۆلیسی ئەو شارە تۆمارە ڤیدیۆییەکەیان بڵاوکردۆتەوە و داوایان لە هاوڵاتیان کردووە کە زانیارییان لەسەر ئەو کەسە پێبدەن کە تاوانەکەی ئەنجامداوە، تا ڕادەستی دادگا بکرێت.

ئەم ڕوداوە لە کاتژمێر ٣ ی بەرەبەیان ڕوویداوە و ئەو کچەش کە دەستدرێژی کراوەتە سەر تەمەنی ٢٦ ساڵە.





PM:10:41:27/05/2017