سەبارەت بەو پەرلەمانتارە کوردەی لەكەنەدا داوای مافی پەنابەری كردوە یەكێتی رونكردنەوە دەدات

سایتی (كورد تیڤی) بڵاویكردەوە، پەرلەمانتاری لایەنێكی هەرێمی كوردستان سەردانی كەنەدای كردوەو داوای مافی پەنابەری سیاسی لەو وڵاتە كردوە، سایتەكە تەنها كوتكراوەی ناوەكەی داناوەو نوسیویەتی، پەرلەمانتارەكە ناوی (گ.أ).

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بەشێكیش لەو فانانەی لە پەیجی نەوا كۆمێنتیان نوسیوە پێیانوایە ئەو كەسەی ناوی هاتوە پەرلەمانتار (گۆران ئازاد)ـە، بۆیە بۆ بەدواداچونی زیاتر پەیوەندیمان كرد بە بێگەرد تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان و لەوبارەیەوە بە رادیۆی نەوای راگەیاند: هیچ پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە وڵاتی كەنەدا نییەو داوای مافی پەنابەرێتیشی نەكردوە،  ئەم بابەتە دورە لە راستیەوە گۆران ئازاد تەنها منداڵێكی هەیەو پێویستی بە چارەسەرە بردویەتی بۆ ئەمریكا بۆ چارەسەرو ئێستا لەژێر چاودێری پزیشكدایە پێشتریش بۆ هەمان مەبەست منداڵەكەی بردوە، هەركاتێك چارەسەری منداڵەكەی تەواو بو بە دڵنیاییەوە دەگەڕێتەوە.

بێگەرد تاڵەبانی وتیشی: هیچ ئەندامێكی یەكێتی نەچۆتە كەنەداو نە داوای مافی پەنابەرێتیشی لەوێ كردوە.



PM:10:58:27/05/2017