لە سنووری دووزخورماتوو چەکدارانی داعش
هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و سێ پێشمەرگەش بریندار بوون.
محەمەد چەوری
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری دووزخورماتوو، بە ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی وتووە،
ئەمشەو چەکدارانی داعش جموجۆڵیان دەستپێکردووە و هێرشیانکردوەتە سەر هێزەکانی
فەوجی سێی لیوای ١١٦ ی هێزەکانی پێشمەرگە.
ناوبراو وتووشییەتی
چەکدارانی داعش چەند بۆمبێکیان لەسەر ڕێگای پێشمەرگەکان داناوە و بۆمبێک
بەئۆتۆمبیلی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە و سێ پێشمەرگە برینداربوون و تائێستاش
زیانەکانی داعش نەزاندراوە.
ڕوونیشی کردووەتەوە
لە گوندی حلێوەی بچوکەوە شەرەتەقە لە نێوان پێشمەرگە و چەکدارانی داعش دروستبووە.