لە ڕەمەزاندا بەهۆی نان نەخواردنەوە زۆرکات
بۆنی ناخۆش لە دەمی ڕۆژووەواناندا دروست دەبێت بۆ چارەسەری ئەو کارە پسپۆران
کۆمەڵێک ئامۆژگاری دەخەنە ڕوو.
یەکەم: ئاو لەدەم وەركردن دوای پارشێو
كردن : وشكی دەم و كەمی تەڕی یەكێكە لە هۆكارە سەرەكیەكانی بۆنی ناو دەم.
دوووەم: پاككردنەوەی ددان و زمان لەرێگەی
فڵچەی تایبەت، دەبێت هەموو رۆژێك دوای نانی ئێوارە و پێش نووستن و دوای پارشێو
ددان و زمان بشۆرێت، بەمەرجێك هەرجارێكی شووشتنەكە لە 3 خوولەك كەمتر نەبێت.
سێیەم: دووركەوتنەوە لە هەندێ
خۆراك : دوور كەوتنەوە لە خۆراكەكانی وەك پیازو سیر لە خۆراكی پارشێو و باشتروایە
ئەو میوانە بخورێت كە دەوڵەمەندن بە ئاو.
چوارەم: راوێژكردن بە پزیشكێكی شارەزای بواری
كۆئەندامی هەرس بۆئەوەی بزانرێت ئایا كێشەكانی گەددە نەبوونەتە هۆكار بۆ
ناخۆشبوونی بۆنی دەم، ئەگەر بتەوێت خراتر و پێش ئەنجامدانی پشكنین لە بۆنی ناخۆشی
گەدە رزگارت بێت، ئەوا دەتوانیت قەنەفڵ (مێخەك) بجویت
پێنجەم: توێژینەوە نوێیەكان ئەوەیان دەرخستووە كە خواردنی مۆز
دەتپارێزێت لە كێشەی بۆنی دەم هەتا پێنج كاتژمێر دوای خواردنی، هەربۆیە باشتر وایە
لە خۆراكی پارشێوت مۆز بوونی هەبێ.
شەشەم: لەدوای نانخواردنی ئێوارە بۆ رزگاربوون لە بۆنی دەم و
گەددە واباشە هێل و دارچین بەكاربێنیت، ئەوجا لەناو چا یاخود هەر شێوەیەكی دیكە.