خواردنی تاسكەبابی یەكێكە لە خواردنە بەچێژەكان و لە ڕەمەزاندا بۆ ڕۆژووەوانان بەسوودە بەهۆی ئەوەی شلەمەنیە و ڕێژەیەكی زۆر ڤیتامین و پرۆتیناتی تێدایە.
بەم شێوازە تاسكەبابی ئامادە بكە
كەرەستەی پێویست:
1كیلۆ گۆشتی مەڕ
2/1كیلۆ تەماتە
2/1 كیلۆ پەتاتە
3پیاز
2 دەسك كەرەووز
2لیمۆی عومانی
خوێ و بەهارات بە پێی پێویست
2كەوچكی چێشت رۆن
شێوازی ئامادەكردنی:
1-گۆشتەكە لەشێوەی شەش پاڵوویی وورد بكە
2-پیاز و پەتاتەكە ئەڵقە ئەڵقە بكە.
3- پیاز و پەتاتە بكەن ناو مەنجەڵێك و چین چین دادەنرێت بە مەرجێ پیازەكە لەبنەوە بێت دواتر پەتاتەكە پاشان گۆشتەكە.
4- رۆن بكەن بەسەر هەمویاندا لەگەڵ خوێ و بەهاراتدا و هەندێ ئاو، سەری مەنجەڵەكە دەنرێتەوە و دەخرێتە سەر ئاگرێكی هێواش.
5-ئاوی تەماتەكە و لیمۆ پاش ئەوەی تۆوەكەی لێ بگرن لەگەڵ هەندێ ئاو و بەهارات بكەن بەسەر هەمویاندا و لەسەر ئاگر بەجێ بهێڵن تا گۆشتەكە پێدەگات بەگەرمی لەگەڵ برنج پێشكەش دەكرێت.
ماڵپەڕی "سپی" بەدرێژایی مانگی ڕەمەزان ڕۆژانە بەردەوام دەبێت لە بڵاوكردنەوەی چۆنێتی ئامادەكردنی جۆری نوێی شۆربا و خواردنەكان و شیرینیەكان.