لە ڕەمەزاندا بەم جۆرە پارێزگاری لە پێستت بكە

مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ لە وەرزی هاویندایە و پلەی گەرما بەرزە، ئەمەش بۆ ڕۆژووەوانان گرفتی تەندروستی دروست دەكات بەتایبەت لە پێستدا.

بۆ پاراستنی پێستت لەم مانگەدا تۆی ڕۆژووەوان پەیڕەوی ئەم خاڵانە بكە:

1.پاش چەند كاتژمێرێك دوای نانی ئێوارە، هەوڵبدە ئاوێكی زۆر بخۆیتەوە، یان ئەو پێكهاتانە بخۆ كە ڕێژەی ئاو تێیدا زۆرە، وەك شوتی و پرتەقاڵ، لایەنی كەم پێیوستە لە 8 كوپ ئاو كەمتر نەبێت.
2.زۆر خواردنی پەنیر و پێكهاتەكانی، دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپكە لەسەر پێست.
3.خواردنەوەی غازی و كافاینەكان كەم بكەرەوە.
4.هەوڵبدە بڕێكی كەم لوقمەقازی و زلوبیا كەنافە و ئەم جۆرە خۆراكانە بخۆ، چونكە سەرچاوەن بۆ دروستبوونی زیپكە.
5.خواردنی چەور كەم بكەرەوە، چونكە زیانی هەیە، لەبری ئەوە تەماتە و جەرجیر وزەڵاتە بخۆ.
6.كاتێك بە ڕۆژ دەچیتە دەرەوە، تا دەتوانیت كرێمی دژە خۆر بەكاربهێنە،بەتایبەتی لە 12 نیوەڕۆ تا 4 دوانیوەڕۆ.
7.خواردنی چەرەسات بەتایبەتی بادام و بستە، زۆر بەسوودە بۆ پێست، چونكە بڕێكی زۆر پێكهاتەی ڕیشاڵی تێدایە.
8.پێویستە دوای شتنی ڕوخسارت، زەیتێكی گونجاو بەكاربهێنیت، بۆ ئەوەی زەیتی سروشتی پێستەكەت لەدەست نەدەیت، بەتایبەتی پێست وشكەكان.



PM:03:26:28/05/2017