یەكێتی لێدوانی بەرپرسانی پارتی لەسەر پەرلەمان رەتدەكاتەوە
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی لێدوانی به‌رپرسانی پارتی ره‌تده‌كاته‌وه كە یه‌كێتیی ره‌زامه‌ند بێت به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بێ چه‌ند فراكسیۆنێك.
بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له په‌رله‌مانی كوردستان به پێگه‌ی فه‌رمی حزبەكەی راگه‌یاندووه "هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له راستییه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایه یه‌كێتی ره‌زامه‌نده بێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كگرتوو په‌رله‌مان كارا بكاته‌وه و دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستپێبكاته‌وه".
وتویەتیشی: "یه‌كێتیی له دوای په‌كخستنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه چه‌ندین جار پێشنیاری وه‌رگرتنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی بۆ كراوه، به‌ڵام یه‌كێتیی بڕوای به‌وه هه‌یه كه ده‌بێت سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌شداربن له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌و كاره به ته‌وافقی هه‌موو فراكسیۆنه‌كان بكرێت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌په‌رله‌مانی كوردستان وتیشی "یه‌كێتیی هه‌واڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام به ته‌وافقی هه‌موو لایه‌نه‌كان و مه‌به‌ستمانه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌نجامدانی راپرسی په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و له ژێر چه‌تری په‌رله‌ماندا هه‌ڵبژاردن و راپرسی ئه‌نجامبدرێت".
لەچەند رۆژی رابردوو، دكتۆر هادی عەلی، وتەبێژی فەرمی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەوەی رەتكردەوە كە یەكگرتوو رەزامەندبوبێت لەگەڵ پارتی و یەكێتی پەرلەمان كارابكەنەوەو لایەنەكانیتر فەرامۆش بكرێن .
له رێكه‌وتی 12 ی 10 ی 2015 ه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه په‌كخراوه و له‌و رێكهوتهدا پارتی رێگری كرد "یوسف محه‌مه‌د" سه‌رۆكی په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه شاری هه‌ولێر.
PM:04:58:28/05/2017