چۆنێتی ئامادەكردنی بامێی شیرین

لە مانگی ڕەمەزاندا بەگشتی شیرینی هەوادارێكی زۆری هەیە و هێندەی خواردنە سەرەكیەكان بایەخی پێ دەدرێت و لەسەر سفرەی خوانەكان بۆ بەربانگ دادەنرێت بامیەی شیرینیش یەكێكە لەو شیرینیە بەربڵاوانەی كە زۆر دەخورێت و ئامادەكردنیشی ئاسانە.

بەم جۆرە ئامادەی بكە:
پێكهاتەكان:
2 كوپ ئاو
4\3 كوپ زەیت
كەمێك خوێ
2 كوپ ئارد
زەیت بۆ سوركردنەوە
شیلە

پێكهاتەكانی شیلە:
دوو پەرداخ شەكر
یەك پەرداخ ئاو
یەك كەوچكی چا لیمەندۆزی

شێوازی ئامادەكردنی:
ئاوەكە دەخەینە سەر ئاگر تا دێتە كوڵ، پاشان زەیت و خوێیەكەی تێدەكەین و تێكی دەدەین، تا یەك دەگرێت. (دەكرێت زەیتی تێ نەكەیت)
ئاردەكەی تێدەكەین و بە خێرای تێكی دەدەین، تا هەویرەكەمان یەكگرتوو دەبێت، پاشان بەشێوەی قاڵب دەیكەینە زەیتەوە سوری دەكەینەوە، دواتر لە شیلەكەی هەڵدەكێشین.
بەوجۆرە بامێیەكی بەتام و وەك ئەوەی كە لە بازاڕەكاندا هەیە دەردەچێت.
ماڵپەڕی "سپی" بەدرێژایی مانگی ڕەمەزان ڕۆژانە بەردەوام دەبێت لە بڵاوكردنەوەی چۆنێتی ئامادەكردنی جۆری نوێی شۆربا و خواردنەكان و شیرینیەكان.


PM:07:53:28/05/2017