مامۆستایەکی ئاینی فەتواکەی چەند ڕۆژی پێشوو لەبارەی ئەوەی وتراوە ڕۆژوو تەنها بۆ دەوڵەمەندانە ڕەت دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت ئەوە فەتوای شێخی ئەزهەر نیە.
مامۆستا مه‌جید سه‌عید پێنجوێنی، پێشنوێژی وتارخوێنی مزگه‌وتی مه‌شخه‌ڵان له‌سلێمانی له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌مانگی ره‌مه‌زانی رادیۆی "خه‌ندان" ئاشکرایدەکات "مسته‌فا را‌شد، شێخی ئه‌زهه‌ر نییه به‌ڵكو دكتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یب، شێخی ئه‌زهه‌ره".
ئەو مامۆستا ئاینیە ئاماژەی بەوەداوە له ئاینی ئیسلامدا رۆژوو بۆهه‌موو كه‌سێك فه‌رزكراوه مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشن یان په‌ككه‌وته‌ن، یان ئه‌وانه‌ی له‌سه‌فه‌ردان ، یاخوود ئافره‌تان كاتێك دووگیانن.
لەبارەی جۆری فەتواوە ناوبراو ڕوونیکردەوە "شێخی ئه‌زهه‌ر ده‌توانێت فتوا بدات فتواكانیشی له وڵاتانی مسوڵمان لێوه‌رده‌گیرێت، پله‌ی به‌رزی هه‌یه له بواری ئیجیتیهاد، به‌ڵام یه‌كێك له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی ئیجیتیهاد ئه‌وه‌یه نابێت پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام بێت".
سەبارەت بەو فەتوایه‌ی كه ده‌ڵێت، رۆژوو ته‌نها بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندان فه‌رزه مامۆستا مەجید ڕایدەگەیەنێت "بنه‌مای نییه، چونكه له روكنی رۆژوودا باس له هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌كراوه‌و پێغه‌مبه‌ر خۆی د.خ قه‌رزار بووه هیچ كات باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه له ژیانی خۆیدا كه رۆژو ته‌نها بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندانه".
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مسته‌فا را‌شد، سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانی زانایانی ئیسلام بۆ ئاشتی فتوایه‌كی ده‌ركرد و رایگه‌یاند رۆژوگرتن ته‌نها بۆ كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند فه‌رزه‌و هه‌ژاران سه‌رپشكن له رۆژوگرتن
مسته‌فا را‌شد، به‌ناوی شێخی ئه‌زهه‌ر، به ماڵپه‌ڕی حوڕه‌ی ڕاگه‌یاندووه سه‌باره‌ت به هاوڵاتیانی میسری گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه رۆژو فه‌رز نیه له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه موچه‌كه‌ی مانگانه له 500 دۆلار كه‌متربێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "هه‌ژار" به پێی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) "ئه‌و كه‌سه‌یه كه هێزی قوتی خێزانه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی مانگێك نه‌بێت و خانووی نه‌بێت و حوشتری (كه له كاتی ئێستادا ده‌كاته ئۆتومبێل) نیه".
را‌شد باسی له‌وه‌شكردووه، پێوانه‌ی هه‌ژاری له‌وڵاتێك بۆ وڵاتێكی تر به‌پێی دۆخی ئابوری و تێچووی ژیان ده‌گۆڕدرێت.
وتیشى " رۆژو واته خواردن پێدانه به هه‌ژار و ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك هه‌ر رۆژێک كه‌سێكی هه‌ژار تێربكات ئه‌وه له رۆژو باشتره".