بۆمبێك لە بیرە نەوتێكی سنووری پارێزگای كەركووك تەقییەوە و ئاگر لە بیرە نەوتەكە كەوتۆتەوە.
ماڵپەڕی كوردستان 24 لەزاری سەرچاوەیەكەوە گواستویەتیەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆمبێكی چێندراو لە بیرە نەوتێك لە نزیك گوندی شیرناوا لە شارۆچكەی دوبز تەقیوەتەوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی وتووە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبە چێندراوەكەوە كە كاتژمێر 4:30 خولەكی سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە تەقیوەتەوە، ئاگر لە بیرە نەوتەكە كەوتووەتەوە و تائێستاش بە فەرمی زانیاری لەوبارەیەوە لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانی ئەو شارەوە بڵاونەكراوەتەوە.