هونەرمەندێكی كورد: ناچارم خۆم بكوژم

هونەرمەندێكی كورد دەڵێت هیچ شوێنێك كار و شوێنی مانەوەم پێنادات و ئەگەر دۆخەكە بەو جۆرەبێت ناچارم خۆم بكوژم.

واحید نەژاد، هونەرمەندی كورد گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆتەوە و  بەدەم قوڵپی گریانەوە دەڵێت "واتان لێكردم هیچ شوێنێك كار و شوێنی مانەوەم پێنەدات".

واحید لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەڵێت "لەدۆخی خراپدام و دوای چەند ڕۆژێكی تر بێ جێگا دەمێنمەوە و لەوانەیە بكەومە سەر شەقامەكان".

ئەو هونەرمەندە داوا لە سەرۆكی حكومەت و بەرپرسانی پارتی و یەكێتی دەكات وەك "مرۆڤێك" هاوكاری بكەن و دەڵێت "حەزناكەم كۆتایی بەژیانم بهێنم، بەڵام گەر ئەو دۆخە بەردەوام بێت ناچارم خۆم بكوژم".

واحید عەلی نەژاد، ساڵی 1990 لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە، لە تەمەنی 15 ساڵیەوەو دەستی بەكاری هونەری كردووە و تائێستاش پێنج كلیپی بڵاوكردووەتەوە.




PM:01:46:29/05/2017