ئاوێزەی درامای گەردەلول بە تەواوی بوو بە باڵاپۆش

خانمە ئەکتەری رۆژهەڵاتی کوردستان کوێستان خوسرەوی پاڵەوانی درامای گەردەلول لە مانگی رەمەزاندا بە تەواوی دەبێتە باڵاپۆش و وێنەی بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت "هیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا مرۆڤایەتی بژیێتەوە".

کوێستان کە بەشداری لە چەندین کاری هونەریدا کردووە و یەکێکبووە لە پاڵەوانەکانی وەرزی سێەمی درامای پڕبینەری گەردەلول، ناوبراو لە مانگی رەمەزاندا دەبێتە باڵاپۆش و وێنەی لە پەڕەکەیدا بڵاودەکاتەوە کە هەزارەها هەواداری هەیە و لە پەیامێکیشدا دەڵێت "هیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا مرۆڤایەتی بژیێتەوە، چونکە بەداخەوە لە زۆر کەسدا مردووە".



PM:05:04:29/05/2017