کادیرەکەی یەکێتی لە بادینان بە کەفالەت ئازادکرا

ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی ئاشکرایکرد کە ئەو کادیرەی یەکێتی کە لەلایەن "ئاسایشی پارتییەوە" دەستگیرکرابوو، بە کەفالەت ئازادکراوە.

ماڵپەڕی پیوکەی میدیای زمانحاڵی فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە "دوای بروسەكەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و هەوڵەكانی بەرپرسانی باڵای یەكێتی كەمێك لەمەوبەر هۆگر سەلیم جێگری لێپرسراوی كۆمیتەی ئامێدی یەكێتی كە لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیركرابوو بەكەفالەت ئازاد كرا."

پێشتر یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی توندی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "ئاسایشی پارتی لە سنوری بادینان بەمادەی تیرۆر كادیر و هەوادارانی یەکێتى دەستگیر دەكات".

ڕاشیانگەیاند "رۆژ بەڕۆژ فشارخستنە سەر كادیرانمان لە سنوری بادینان زیاتر بووە و دەستگیرکردنى ئەندامانمان لە بادینان رەنگدانەوەیەكی خراپی دەبێت لەسەر پەیوەندییەكانمان لەگەڵ پارتى".



PM:06:19:29/05/2017