نوێترین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی پێش جەژنی رەمەزان

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرای دەكات، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی نیسان ڕابگەیەندرێت و مووچەی هەندێک وەزارەتیش دوا دەکەوێت بۆ دوای جەژن.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ماڵپەڕی باسنیوزی نزیک پارتی ڕاگەیاندووە" بەهۆی ئەوەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 بەردەوامە، بۆیە بڕیار لەسەر بڵاوكردنەوەی لیستی مووچەی مانگی نیسان نەدراوە".

ئه‌و سه‌رچاوه‌ به‌رپرسه‌، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە‌" دابەشكردنی مووچەی مانگی 3، له‌م هەفتەیە تەواو ببێت، دواتر بڕیار لە ڕاگەیاندنی لیستی مووچە دەدرێت".

جەختیشی كردەوە، كه‌ بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەكانی حكوومەت بڕیاری لێ بدرێت و پاشان لە ماڵپه‌ری وەزارەتی دارایی بڵاو دەكرێتەوە.

سەبارەت بەوەی كە ئایا پێش جەژنی ڕەمەزان كە دەكەوێتە 26 یان 27ی مانگی 6 مووچەی هەموو فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەكرێت؟

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی تەنها ئەوەی خستەڕوو، كه‌ ئەو خشتەیەی رادەگەیەندرێت بڕیاری كۆتایی لە بارەیەوە نەدراوە.



PM:09:10:29/05/2017