بە ڤیدیۆ.. کۆرپەیەک لەگەڵ لە دایکبوونی بەپێ دەڕوات

مناڵێکی بەرازیلی دوای لە دایکبوونی خۆی دەدات بەسەر دەستی پەرستیارەکەداو بەپێ دەڕوات. 

رۆژنامەی سەنی بەریتانی ڤیدیۆیەکی بلآوکردۆتەوە کە کۆرپەیەکی کچ لە بەرازیل لە دوای لەدایکبوونی خۆی دەدات بەسەر دەستی پەرستیارەکەدا و دەڕوات بەڕێوەو پەرستیارەیەکە هاوڕێکانی بانگ دەکات " تەماشاکەن ئەم مناڵە ئێستا لە دایکبوو بەڕێوە دەڕوات".

ئەمە لەکاتێکدا کە مناڵی کۆرپە دوای تەمەنی ١٢ مانگە پێدەگرێت، بەس ئەم هەر لەگەڵ لە دایکبوونی بە پێ دەڕوات.
ئەم ڤیدیۆیە زیاتر لە ٥٠ ملیۆن تەماشاکاری هەبووە.





PM:11:38:29/05/2017