بەم شێوەیە کونافەیەکی بەتام دروست بکە

هاوڵاتیان لە مانگی ڕەمەزاندا زیاتر ئارەزوومەندی خواردنی شیرینی دەکەن بۆیە شێوازی ئامادەکردنی کونافەیەکی بە تاممان بۆ ئامادە کردوون.

بۆ دروستکردنی کونافە پێویستە ئەم پێکهاتانەمان هەبێت (1 کوپ شیر و1 کوپ کەرە، 200 گرام کەنافە،2 کەوچکی گەورە ئارد، 2 کەوچکی گەورە شەکر، 2 کەوچکی گەورە نیشاستە، ½ کوپ پەنیر،فستەقی هاڕڕاو، شیلە)

شەکر و نیشاستە و ئار و شیر و پەنیرەکە لەگەڵ فستقەکەدا دەخەینە سەر ئاگرێکی مام ناوەند و تێکەڵی دەکەین تا هەمووی یەکدەگرێت و دواتر ساردی دەکەینەوە.

دواتر کونافەکە ئامادە دەکەین و کەرەکە دەخەینە سەر ئاگر تا دەتوێتەوە و دواتر پێش گەرمبوونی، کونافەکە چەور دەکەین، دواتر نیوەی کونافەکە دەخەینە سەر سینی فڕن، پاشان گیراوەکەی تێدەکەین و بە نیوەکەی تر کەنافەکە دایدەپۆشین و دەیخەینە فڕنەوە.

بۆ ئەوەی دواتر شیلەی بکەین بە سەردا پێویستە شیلە ئامادە بکەین بەم شێوە دوو پەرداخ شەکر و یەک پەرداخ ئاو یەک کەوچکی چا لیمەندۆزی تێکەڵاو بکەین و کەمێک گەرمی دەکەین.



AM:03:34:30/05/2017