لە گەڕەکی
راپەڕینی شاری قەڵادزێ تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆیدا کە خاوەنی شەش منداڵە
دۆزرایەوە
رائید شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بە ماڵپەڕی ڕووداوی وتووە " کاژێر 10:30
خولەکی رۆژی چوارشەممە 31-5-2017، تەرمی هاونیشتمانییەک بەناوی(ک.ح.خ) لەدایکبووی
1981، کە خاوەنی هاوسەر و شەش منداڵە لەماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە".
ڕاشیگەیاندووە " پێدەچێت ئەو رووداوە تاوانکاری بێت ،
چونکە جەستەی شوێنەواری ئەشکەنجەدانی پێوەدیارە ، بەڵام جارێ روون نەبووەتەوە
تاوانکارییە یاخود نا، لە لێکۆڵینەوە بەردەوامین و رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر".
ڕوونیشێ کردووەتەوە تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری قەڵادزێ
بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی، بەمەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی
مردنەکەی.